کەشناسی ھەرێم: بەفر و تەرزە دەبارێت
  2023-03-16       447       

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، شەپۆلی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، هەروەها زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت.

ئاوێنە: ئەوەش هاتووە، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت .

لەبارەی پلەکانی گەرماوە ئەوە خراوەتەڕوو، کە پلەکانی گەرما ٤ تاوەکو ٦ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبنەوە.
 سبەینی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت، هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە .

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×