بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی چوون له نه‌خۆشخانه‌ی فاروقه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك داخرا.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە:" كۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاركردن له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی چوون له‌نه‌خۆشخانه‌ی فاروقه‌وه به ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌ربه‌ستكراوه".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت:" لەماوەی ئەو چەند کاتژمێرەی ئەو بەشەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود داخراوە، شۆفێران دەتوانن دووسایدی پشتی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ كازیوه به‌كاربهێنن تاکو ئه‌وكاته‌ی هاتوچۆكردن له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".