لەراگەیەنراوێكیدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هیچ نەخۆشییەكی مەترسیدار هەرەشە لەهاوڵاتیان ناكات، وتەبێژی وەزارەتەكەش، د. خاڵس قادر ئاماژەبەوە دەكات ماوەی چەند رۆژێكە لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێك بەناوی وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوبوتەوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ شەممە" د. خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند ، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبۆته‌وه كه گوایه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و مه‌ترسیدار له‌ڕێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه بڵاو نه‌بۆته‌وه.
دەقی راگەیەرناوەكە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراویكی بڵاوكرده‌وه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی ڕایگه‌یاند: هیچ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتیان ناكات.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15-1-2019 سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردۆته‌وه كه تێدا هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوبۆته‌وه كه گوایه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له كافتریاكانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده و مه‌ترسیدار له‌ڕێگه‌ی كێشانی نێرگه‌له‌وه بڵاو نه‌بۆته‌وه.
د.خالس قادر وتیشی: كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌ڵه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی و بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه.