وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی خوێندنگاكانی بۆ مانگی رەمەزان كەمكردەوەو بۆ هەر وانەیەك 5 خولەك كەمتر دەبێت و مامۆستایانیش بۆیان هەیە تەنها ئەو كاتانە لە قوتابخانەبن كە دەوامیان هەیە.
ئاوێنه: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان دەكەن، دەوامی مامۆستایان لەناو ناوەندەكانی خوێندنی پەروەردە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دەگۆڕدرێت.
ئەوەش هاتووە، هەر وانەیەك 5 خولەك كەمدەكرێتەوە، هەروەها مامۆستایان بۆیان هەیە تەنها ئەو كاتانە لە قوتابخانەبن كە وانەیان هەیە، ئەوكاتانەی كە وانەیان نییە بونیان لە قوتابخانە ئیلزامی نابێت.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە جەختی لەوەش كردووەتەوە، خشتەی وانەكانی هەفتەی خوێندن نابێت هیچ گۆرانكارییەكی تێدا بكرێت لەلایەن دەستەی كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندنەوە.