وردەکاریی دەستگیرکردنی پۆلێک پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە
  2023-03-22       833       

هێزێکی حەشدی شەعبی لەناو بازاڕی پردێی سەربە پارێزگای کەرکوک پێنج پێشمەرگەیان دەستگیرکرد.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی حەشدی شەعبی چواردەوری ئەو پێشمەرگانەیان داوە کە بەنیازبوون بچنە بنکەیەکی تەندروستیی پردێ.

ئەوەش هاتووە، دوابەدوای ئەوە پێشمەرگەکانیان قۆڵبەستکردووە و ڕەوانەی پۆلیسی پردێیان کردوون، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ تاوانێکیان نەکردووە ئازادکراون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئازادبوونیان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیرکراون، بەبیانووی ئەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی خۆیانەوە نییە.

کاتێک لەوێش ئازادکراون، لەلایەن فەوجێکی سوپای عێراقییەوە دەستبەسەرکراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق لە پردێ براون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×