دەمیرتاش: ئامانجمان ١٠٠ کورسی پەرلەمانە
  2023-03-23       794       

سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، "پارتی چەپی سەوز داوای ١٠٠ کوردی پەرلەمانمان لێدەکات."

ئاوێنه‌: سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە تویتێکدا نووسیویەتی، " هاوڕێیان، پارتی چەپی سەوز ١٠٠ کورسی پەرلەمانمان لێ داوا دەکات. ئێوە چی دەڵێن؟ ئایا ئامادەن بۆ ١٠٠ کورسی؟ واتە ١٠٠ کورسی پەرلەمان بۆ پارتی چەپی سەوز دەبێت."

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەهۆی ئەوەی ئەگەرێکی زۆر هەیە، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دابخرێت، بڕیاریداوە کە لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×