لە سلێمانی تەقە لە پیاوێك دەكرێت و دەكوژرێت
  2023-03-24       919       

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی کەسێک بە گولـلە دەکوژرێت و کوڕی کوژراوەکە ماڵی خەزوری براکەی بە کوشتنەکە تۆمەتبار دەکات.

ئاوێنە: هێمن سەعید، کوڕی ئەو کەسەی کوژراوە بە روداوی راگەیاند، بەهۆی روداوێکەوە هاوسەری براکەی سوتاوەو ئێستا لە نەخۆشخانەکانی ئێران چارەسەر وەردەگرێت، "ماڵی باوکی بوکەکە داوای بینینی منداڵی کچەکەیان کردو باوکیشم بۆی بردون، لەوێ تەقەیان لێکردوە و گیانی لەدەستداوە."

 ئەو گەنجە وتی: بەیانی ئەمڕۆ سەعات 8:30 خولەك، باوکی پەیوەندی بە ماڵەکەوە کردوەو وتویەتی منداڵەکەیان بۆ دەبات، "ئەوان پلانیان داناوە و لەگەڵ گەیشتوەتە بەردەم دەرگەکە، تەقەیان لێکردوە."

 ئەو کەسەی کوژراوە لەکاتی بردنی منداڵەکە بۆ ماڵی خەزوری کوڕەکەی هاوسەرەكەی خۆیشی لەگەڵدا بوە. هێمن سەعید وتی "دایکم و منداڵەکە سەلامەتن و شایەتحاڵی روداوەکەن."

 تاوەکو ئێستا راپۆرتی پزیشکی دادی سلێمانی لەبارەی روداوەکە نەدراوەتەوە کەسوکاری ئەو کەسەی کوژراوە، بەڵام دەڵێن: چوار گولـلەی پێوەنراوە و برایەکی بوکەکەیان بە تەقەکردن تۆمەتبار دەکەن.

 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×