بهرێوهبهرایهتی تەندروستی گەرمیان بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز ڕهتدهكاتهوهو رایدهگهیهنێت كه ئەو ھاووڵاتییەی کە گومان دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت لەدەرەوەی گەرمیان توشبووە.
ئاوێنه: تەندروستیی گەرمیان لەڕونکردنەوەیەکدا رایگهیاندووه، "سەبارەت بەھەواڵی بڵاوبونەوەی نەخۆشی «ئەنفلۆنزای بەراز» H1N1 لەسنورەکەدا، وەکو تەندروستی گەرمیان جەختدەکەینەوە کە نەخۆشیەکە تائێستا لەسنورەکەدا نیە".
ئهوهشخراوهتهرو كه "ئەو ھاوڵاتیەش کە گومان دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت لەشوێنی دیکەی دەرەوەی گەرمیان توشبوەو بۆ چارەسەریش رەوانەی سلێمانی کراوەو لەژێر چاودێریی پزیشکیی دایە."
لهرونكردنهوهكهی تەندروستی گەرمیاندا هاتووه، "ھەمو ساڵێکو لەھەر وەرزێکدا ھەندێک ھەنگاوی خۆپارێزی دەنێین وەکو ئامادەکردنی قاوشو ستافی پزیشکیی بۆ رێگریکردن لەئەگەری سەرھەڵدانی ھەر جۆرە پەتایەکو بڵاوبونەوەی ڤایرۆسە وەرزییەکان."