پارێزگاری هەولێر: لەماوەی 10 رۆژدا 61 هەزار گەشتیار سەردانی سنورەكەیان كردوە
  2023-03-25       377       

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماری رۆژانی پێش جەژنی نەورۆز و سێ رۆژی نەورۆزی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 10 رۆژدا 61 هەزار گەشتیار سەردانی سنوری پارێزگاکەیان کردوە.

ئاوێنە: نوسینگەی پارێزگای لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەگوێرەی ئامادەکاری و پلانی پێشوازیکردن لە نەورۆزی ئەمساڵ، سەرجەم کار و چالاکییەکانی 10 رۆژەی 13ـەمین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز بە سەرکەوتویی ئەنجامدران.

 بەپێی راگەیەندراوەكە"سێ رۆژی جەژنی نەورۆزیش پلان و ئامادەکارییەکان چۆن داڕێژرابون تەواوی بڕگەکانی لە پێناو پاراستنی ئارامی، ئاسایشی شار، سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، دابینکردنی هاتووچۆیەکی ئاسوودە و سەلامەت لە چوونە سەیران، پابەندبوونی هاووڵاتییان بە پاراستنی ژینگە لە سەیرانگە و شوێنە گشتیەکان وەک خۆی بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێ کرا."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "لە ماوەی 10 ڕۆژ تاوەکو نەورۆز (61 هەزار) گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×