كەشناسی هەرێم: سبەی بارانی بەلێزمە دەبارێت
  2023-03-25       508       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ(شەممە) ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان هەیەو سبەی(یەكشەممە)ش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکانداو هەندێکجار باران بارین بە لێزمە دەبێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەكانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەكانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی کاتەکانداو هەندێکجار باران بارین بە لێزمە دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی پلەكانی گەرما بە 3 تا 5 پلە لەچاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ دادەبەزن.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 20، سلێمانی: 18، دھۆک: 19، کەرکوک: 23، ھەڵەبجە: 20، سۆران: 18، گەرمیان: 24 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×