"تورکیا رازی بووە ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە عێراق بدات"
  2023-03-26       1830       

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە دۆسیەکەى عێراق و تورکیا لە دادگاى فەرەنسا بە ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای راگەیاندووە، تورکیا رازی بووە ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە عێراق بدات.

ئاوێنە: بەوتەى سەرچاوەکە، بەرپرسانی عێراق بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی هەناردەی نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى تورکیاوە، داوای 33 ملیار دۆلار قەرەبوویان لە تورکیا کردووە، بەڵام تورکیا نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە بدات.

ئاماژەی بەوەشداوە:، تورکیا بۆیە رازی بووە بە قەرەبووکردنەوەى عێراق بە ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار، چونکە پێشبینى کردووە ناچار بکرێت بە قەرەبووکردنەوەى عێراق بە بڕێکى زیاتر لەوەى ئێستا. قەرەبووەکەش بۆ زیانەکانی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018ى عێراقە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×