دەروازە سنورییەكانی عێراق: سەرجەم دەروازە ناڕەسمییەكان دادەخرێن
  2023-03-28       627       

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیران لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان باسی لە داخستنی دەروازە سنورییە ناڕەسمییەكان كردوە، بەشێكیان داخراون و ئەوانەی دیكەش كە ماون دادەخرێن.

ئاوێنە: لیوا عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی رەسمی عێراق، وتی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەرنامەی حكومەتدا بڕگەیەكی گرنگی جێگیركردوە كە ئەویش داخستنی سەرجەم دەروازە سنورییە ناڕەسمییەكانە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سودانی لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ هەرێمی كوردستان باسی لە داخستنی ئەو جۆرە دەروازانە كردوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بەشێك لەو دەروازە سنورییە ناڕەسمییانە داخراون و فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنور بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاردەكات بۆ داخستنی سەرجەم ئەو دەروازە ناڕەسمییانەی دیكە كە ماون.

بەپێی قسەی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان، 21 دەروازەی ناڕەسمی هەن، حكومەتی فیدرالی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كاردەكات بۆ داخستنیان بەتەواوەتی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×