وەزارەتی وزەی توركیا دەڵێت: دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریداوە عێراق قەرەبوی ئێمە بكاتەوە
  2023-03-28       1127       

وەزارەتی وزەو سامانە سروشتییەكانی توركیا لە بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت، دادگاكە لە كۆی پێنج داواكاریی عێراق، چواریانی رەتكردۆتەوەو بڕیاریداوە عێراق قەرەبوی توركیا بكاتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی وزەو سامانە سروشتییەكانی توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە لەپاریس سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەیسەكە لە بنەڕەتدا لە ئەنجامی ناكۆكیی بەردەوامی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر مافی ئیدارەدانی نەوت لەو وڵاتە.

ئەوەشی خستۆتەڕو لەم قۆناغەی كەیسەكەدا، "ئەندامانی دەستەی ناوبژیوان(ی دادگاكە)، لە كۆی پێنج داواكاریی عێراق پێنجیان رەتكردونەتەوەو زۆربەی بانگەشەكانی توركیایان پەسەندكردون و بڕیاریانداوە عێراق-لەئاكامی پێشێلكارییەكانی-قەرەبوی توركیا بكاتەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە توركیا پابەند دەبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و ئامادەیی خۆیشی نیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی لەنێوان لایەنە راستەقینەكانی ئەم ناكۆكییەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×