ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە عێراق بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دەستكرا بەدابەشكردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆران.
ئاوێنە: بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی موچەی مانگی چواری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
بانكەكە داواشی لە خانەنشینان كردوە لە شوێنەكانی خۆیان دەتوانن موچەكانیان وەربگرن.
هاوكات بانكی رەشید لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە دەستیان كردوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی چواری خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و داواشی لە خانەنشینان كردوە سەردانی لقەكانی بانكەكەیان و نوسینگەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی موچەكانیان.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان هێشتا دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆران نەكراوە.