پۆلیسی سۆران: دو ژن لەسەر دزینی زیاتر لە 14 هەزار دۆلارو 15 ملیۆن دینار دەستگیركران
  2023-03-30       516       

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دو ژنیان دەستگیركردون بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە 14 هەزار دۆلارو 15 ملیۆن دینار لە ماڵێكدا لە ناحیەی دیاناو دەستیش بەسەر پارە دزراوەكەدا گیراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ھاوڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا سکاڵای تۆمارکردوە كە بەوتەی خۆی بری 14 ھەزار و 400 دۆلاری ئەمریکی و بڕی 15 ملیۆن و 845 ھەزار دینار لە ماڵەکەی لە ناحیەی دیانا دزراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوە توانرا تۆمەتباران دەستگیربکرێن کە پێکهاتبون لە دو ئافرەت و دەستیش بەسەر بڕی پارەی دزراودا گیرا.

پۆلیسی سۆران وتوشیەتی، دواتر بەبریاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان تۆمەتباران راگیران و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەگەڵیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×