رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا باس لەبونی مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "تا پێکهاتەیەکی تیرۆریستیی لەباكوری سوریا یان باکوری عێراق هەبێت ئێمە هه‌رگیز لەئارامیدا نابین".
ئاوێنه: لەمه‌راسیمی دانانی بەردی بناخەی چەند پرۆژەیەک له‌شانڵیئورفا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و ڕایگه‌یاند، "تاوەکو پێکهاتەیەکی تیرۆریستی لەسوریا یان باکوری عێراق هەبێت کە بەهێزی ئاسمانی، هێزی وشکانی و چەکی ناهاوسەنگ پڕچەک کرابێت، ئێمە هیچ کات لەئارامیدا نابین."
وتیشی، "تیرۆر گه‌ورەترین به‌ڵایه كه ئیمپریالیسته‌كان توشی توركیایان كردووه. مه‌حاڵه بێ چارەكردنی، وڵاته‌كه‌مان بگاته ئاسووده‌یی و ئامانجه سیاسی و ئابورییه‌كانی. لە هیچ کەسێک و هیچ کارەکتەرێکی جیهانی و ناوچەیی خۆش نابین، ئاسایشی وڵاتەکەمان بخاتە مەترسییەوە."
له‌باره‌ی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی كرد كه ئه‌و به‌هاوپه‌یمانیی حه‌وت قۆڵی ناوی برد، وتی، "هاوپەیمانێتی حەوتی کە بە ئاشکرا پاڵپشتی بۆ رێکخراوی جودایی‌خواز و درێژكراوه‌كه‌ی دەربڕی، ناتوانێت لە هیچ بوارێک‌دا توركیا بەرەوپێشه‌وه ببات. گه‌له‌كه‌ی من له ١٤ی ئایاردا وانه‌ی پێویستی ئه‌وانه داده‌دات كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ده‌گه‌ڕێن و هه‌نگاو له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هه‌ڵده‌گرن".