پەرلەمانتارێك: رێككەوتنی سیاسی هەیە كە دەبێت بودجە پێش مانگی شەش پەسەندكرابێت
  2023-04-27       265       

زوهرە بەجاری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، رێككەوتنێكی سیاسی هەیە كە دەبێت بودجە لە مانگی پێنجدا پەسەندكرابێت و پەسەندكردنی نەگاتە مانگی شەش.

ئاوێنە: زوهرە بەجار، ئەمشەو پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" ئەوەشی وتوە، لیژنەی دارایی پەرلەمان دەستیكردوە بە میوانداریكردنی وەزارەت و لیژنەكانی دیكەی پەرلەمان بۆ ئەوەی رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ژمارەكانی نێو بودجە بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە بەدوریشی زانیوە بودجە لەم مانگەدا واتە لە مانگی چواردا پەسەندبكرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆچونی سیاسی پەرلەمانیش لەگەڵ ئەوەیە كە بودجە بەر لە مانگی شەش پەسەندكرابێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×