باڵیۆزی پێشووی تورکیا لە سوریا: سوپای تورکیا لە خاکی سوریا دەکشێتەوە
  2023-04-28       597       

عومەر ئۆنهون، باڵیۆزی پێشووی تورکیا لە دیمەشق ڕایگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی "لە کۆتاییدا" لە سوریا دەکشێتەوە و سوپای تورکیا بۆ مانەوە لە سوریا نییە، بەڵام جەختیشی کردۆتەوە کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق بەخێرایی روونادات.

ئاوێنە: ئۆنھون کە تاوەکو ساڵی 2012 باڵیۆزی تورکیا بووە لە سوریا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە کە دوێنێ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنکەرە بەخێرایی روونادات، بەڵام هەردوولایان دەتوانن داواکارییەکانی یەکتر جێبەجێ بکەن.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، وەزیرانی بەرگریی و هەواڵگریی رووسیا و ئێران و تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ بەمەبەستی کارکردن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری بەرگریی سوریا ئاشکرای کرد کە لەکۆبوونەوەکەدا باسیان لە بابەتی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەناو خاکی سوریا کردووە، بەڵام وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە باسیان لە پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کردووە.

ئۆنهۆن لەچاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت: تورکیا دەیەوێت گەرەنتی ئاسایشەکەی بکات و هەلومەرجی پێویست لە سوریا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بڕەخسێنێت، لە بەرامبەریشدا دیمەشق دەیەوێت سوپای تورکیا لەو وڵاتە بکشێتەوە و واز لە پشتیوانیکردنی ئۆپۆزسیۆن بهێنێت، بەڵام  هیچ کام لەم داواکارییانە ناعەقڵانی نیین.

بەوتەی ناوبراو، لەمنزیکانەدا هیچ ئاساییبوونەوەیەکی کۆتایی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا روونادات، لانیکەم پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیی و پەڕلەمانییەکەی تورکیا کە رۆژی 14ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×