د. پشدەر عەبدوڵا: نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پڕبوە لەنەخۆش
  2023-05-02     

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت، نەخۆشخانەكەمان پڕبوە لە نەخۆش، كامەندمان كەمە، تکایە کارمەندو پەرستارمان بۆ دابمەزرێنن.

ئاوێنە: د. پشدەر عەبدوڵا، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بەداخەوە نەخۆشخانە پڕ بوە لە  نەخۆش، دو هەفتەیە کارمەندان و پەرستاران هاوار ئەکەن ئەڵێن لە تواناماندا نەماوە، دو قاوشم هەیە لەبەر بێ کارمەندی ناتوانین بیانکەینەوە کە توانای وەرگرتنی بەلایەنی کەمەوە 60 نەخۆشی تریان هەیە، بە سێ کارمەند ئەبێت چارەسەری سەروی پەنجا نەخۆش بکەن."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لەبارەی ئەوەی كە پێی دەوترێت، "حەزی لە خۆدەرخستنە" بۆیە ئەوەندە لێدوان ئەدات، وتویەتی"چوار ساڵە هاوار ئەکەم ئەڵێم تکایە کارمەندو پەرستارم بۆ دابمەزرێنن، ئەڵێن حەزی لە خۆدەرخستنە، کاکە وەڵا بەڕاستمە، خەمی منداڵی ئەو خەڵکەمە کە ئێوەیان کردوە بە بەرپرسی ئەم وڵاتە، تکایە تکایە تکایە کارمەندو پەرستارمان بۆ دابمەزرێنن."

ئەو جەختیشی كردۆتەوە"لێرە بەدوا بۆ هیچ ڕاگەیاندنێک قسە ناکەم."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×