بەپێی ڕاپرسییەکی كۆمپانیای ڕاوێژکاری ماک كەماڵ كڵچدار ئۆغڵو سەرۆك كۆماری داهاتووی توركیایە و بە ڕێژەی ٥.٥٪ لە پێش ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوەیە.
ئاوێنه: لە نوێترین ڕاپرسیدا، كۆمپانیای ڕاوێژكاری ماك بڵاویكردەوە، لە ٢٦ی نیسان بۆ چواری ئایار، ڕاپرسییەكیان لە ٢٥ گەورە شاری تورکیا ئەنجامداوە و تێیدا پێنج هەزار و ٧٥٠ کەس بەشدارییان کردووە.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٤٥.٤٪ی دەنگەكان بەدەست دێنێت و كەمال كڵچدار ئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللەت ٥٠.٩٪ی دەنگەكان بەدەست دێنیت و بەو پێیەش پۆستی سەرۆك كۆمار لە گەڕی یەكەمدا و لە بەرژەوەندی كڵچدار ئۆغڵو یەكلایی دەبێتەوە.
لەبارەی ڕێژەی دەنگی پارتەكانەوە بۆ پەرلەمانی توركیا ڕاپرسییەكە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، كە ئاكەپە ٣٦.٩٪ و مەهەپە ٣٠.١٪ و جەهەپە ١٢.٦٪ و پارتی چەپی زەوز ١٠.٤٪ دەنگەکان بەدەست دێنن.
