رێكخراوی تەندروستی جیهانی: ناوەندی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی میشکی منداڵان دەکەوێتە هەڵەبجە
  2023-05-09     
منداڵێكی هەشت ساڵانی توشبو بە هەوكردنی پەردەی مێشك لە نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە. وێنە: رێكخراوی تەندروستی جیهانی

تیمێكی شارەزای رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە حاڵەتەكانی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان سەردانی سلێمانی و هەڵەبجەیان كردوە. رێكخراوەكە دەڵێت، ناوەندی حاڵەتەكانی نەخۆشییەكە دەكەوێتە سەنتەری شاری هەڵەبجەو شارۆچكەی سیروانی نزیك لە هەڵەبجە.

ئاوێنە: رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەدوای بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، تیمێكی شارەزایانی رێكخراوەكەو تیمێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی هەردو پارێزگاكەی كرد بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینە لەبارەی ئەو حاڵاتانەو دانانی سنورێكی خێرا بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەداوە كە حاڵەتەكانی نەخۆشییەكە زۆربەی لەنێو منداڵاندایەو كاریگەری نەخۆشییەكە لەسەر منداڵانی نێر دو هێندەی كاریگەرییەتی لەسەر منداڵانی مێ. وتوشیەتی"هێشتا بەرزبونەوەی حاڵەتەكان بەردەوامەو ناوەندیی نەخۆشییەكەش دەكەوێتە سەنتەری شاری هەڵەبجەو شارۆچكەی سیروانی نزیك لە هەڵەبجە."

رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتوشیەتی، لە سەردانەكەیاندا بۆ نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجەو نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی، دەركەوتوە، بەرزبونەوەیەكی كتوپڕی حاڵەتەكان لەماوەی دو هەفتەی رابردودا هەبوەو بەشێوەیەكی سەرەكیش ئەو منداڵانە توشبون كە تەمەنیان لە خوار 10 ساڵانە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەر لە سەردانەكەیاندا دەركەوتوە كەمی كارمەندو دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە هەردو نەخۆشخانەكە هەیە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی تاقیگە كە پشكنین بۆ 24 نمونە كراوە، دەركەوتوە نەخۆشییەكە تێكەڵەیەكە لە بەكتریاو ڤایرۆس، لێكۆڵینەوەی تاقیگەیی زیاتر لە ئارادان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی یەكلاكەرەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، رێكخراوەكەیان هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی راهێنان بۆ كارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە بواری شارەزایی جیاجیادا لەبارەی هەوكردنی پەردەی مێشك.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەولەویەتی ئەوان لە ئێستادا دانانی سنورێكە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە لەگەڵ پێشكەشكردنی چاودێرییەكی تەندروستی بەپەلەو كارا بۆ توشبوان.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×