ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران كۆده‌بێته‌وه.
ئاوێنە: ئەمرۆ چوارشەممە 10ـی ئایاری 2023، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران كۆده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت به‌بێ له‌مپه‌ر پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه فراس مسلماوی، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ لە په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای کردووە، هیچ ره‌خنه‌یه‌كی سیاسی یان په‌رله‌مانی بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا به‌دی ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پڕۆژه‌یاساكه ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی كه تیایدا كرێكار، پیشه‌كار، خاوه‌ن ئۆتۆمبێل، ته‌كسی و دوكانداریش له مووچه‌ی خانه‌نشینی سوودمه‌ندبن".