نرخی نەوت دابەزی
  2023-05-12       588       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هاتە خوار 75 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 70 دۆلار 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەو نیگەرانییە ئابورییانە دەگەڕێتەوە كە لە هەردو وڵاتی ئەمریكاو چین هەن لەبارەی خواست لەسەر وزە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×