کیلچدارئۆغلو: دیموکراسی بۆ تورکیا گرنگە، بیرمان دەکرد
  2023-05-14       506       

کەمال کیلچدارئۆغلو، کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا لە بنکەیەکی دەنگدان لە ئەنقەرە دەنگیدا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشیدا رایگەیاند، "دیموکراسی بۆ تورکیا گرنگە و ئێمە بیری دیموکراسیمان دەکرد".

ئاوێنە: کەمال کیلچدارئۆغلو لە وتەکانیدا روی لە هاوڵاتیانی تورکیا وتی، "رێز و حورمەتم هەیە بۆتان، دیموکراسی بۆ ئێمە گرنگە، دیموکراسی بۆ تورکیا گرنگە و ئێمە بیری دیموکراسیمان دەکرد، پشت بەخوا بەهار رو لە وڵاتەکەمان دەکات".

بەپێی ریزبەندی پسوڵەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکاندا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، موحەڕەم ئینجە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار، سەرەڕای کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە کێبڕکێکە بەهۆی چاپکردن و دابەشکردنی کارتەکان، ناوی ھەر لەسەر کارتەکان دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی دەیان راپرسی کە لەماوەی رابردودا لە تورکیا ئەنجامدراون، دەنگەکەکانی کەمال کیلچدارئۆغلو، کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە پێش دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی کۆماری ئێستا و کاندیدی ئاکپارتی و مەپەوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×