دەوڵەتی یاسا لهسهر دهنگۆى گۆڕانكاریهكانى حكومهت هاتهدهنگو ڕەتیدەکاتەوە سودانی هیچ گۆڕانکارییەک لەکابینەی حکومەتەکەیدا بکات.
ئاوێنه: جاسم محەمەد جەعفەر سەرکردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی بەدوری دەزانێت محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەماوەی چەند مانگی داهاتودا هیچ گۆڕانکاریەکی وزاریی ئەنجامبدات.
جەعفەر لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویهتى، "قسەکردن لەسەر ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاستەوخۆ دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەڕێگهی گۆڕینی ژمارەیەک وەزیرەوە گۆڕانکاریی لەکابینەی حکومەتدا دەکات بەدوردەزانرێت، تەنانەت بۆماوەی چەند مانگی داهاتوش".
دەشڵێت، "پرسی دەستکاریکردنی کابینەی حکومەت یان گۆڕینی ژمارەیەک وەزیر هێشتا بۆ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییو تەنانات هێزەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی دەوڵەت نەخراوەتەڕوو".
جەختیشیکردۆتەوە، هێزی حکومەتەکەی سودانی لەبونی سەقامگیریی سیاسییو ڕازیبونی هێزە سیاسییەکانە لەئەدای حکومەت، بەسەربەخۆکانیشەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سودانی هیچ هەنگاوێک نانێت بۆ گۆڕینی چەند وەزیرێکی دیاریکراو کە ببێتە هۆی بێزارکردنی هەندێک لایەنی سیاسییو دواجاریش دروستبونی کێشەگەلێکی ناپێویست لەم قۆناغەدا.
سودانی کە لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 حکومەتی پێکهێناوە، بەڵێنیداوە دوای چوار مانگ لەدەستبەکاربونی، هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی کارکردنی پلە تایبەتو بریکاری وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتییەکان بکاتو لەماوەی شەش مانگیشدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی کاری وەزیرەکان بکات.