سەرۆكی دامەزراوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا: هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەچێتە گەڕی دوەم
  2023-05-15       671       

ئەحمەد یەنەر، سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، هیچ یەك لە كاندیدەكان دەنگی پێویستیان بە دەست نەهێناوە بۆ ئەوەی ببنە سەرۆك كۆمار، بۆیە هەڵبژاردنەكە دەچێتە گەڕی دوەم.

ئاوێنە: ئەحمەد یەنەر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، بەڕێژەی لەسەدا 100 سندوقەکانی ناوخۆ کراونەتەوە و رێژەی بەشداری لە ناوخۆ لەسەدا 88,92 و لە دەرەوەیش لەسەدا 52,69یە".

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رایگەیاند، لەهەڵبژاردنی سەرۆك کۆماردا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێناوە و بڕیاردراوە یەکشەممە 28ی ئایار گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکە بکرێت.

ئەحمەد یەنەر، ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەنجامەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.54% و کەمال کلچدارئۆغڵو 44.85% و سینان ئۆغان 5.17%ی دەنگەکەکانی بەدەستهێناوە، بۆیە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەنێوان ئەردۆغان و کلچدارئۆغڵو ئەنجامدەدرێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×