ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا راگەیەندرا
  2023-05-19       758       

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئەم مانگەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار توانیویەتی 49.52% ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەریشدا کەمال کلیچدار ئۆغلو توانیویەتی 44.88%ی دەنگەکان ببات.

لە هەڵبژادنەکانی ئەم جارەی تورکیادا %87.04 ی هاوڵاتییانی وڵاتەکە بەشدارییان کردووە.

لەبەرئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە بەدەستنەهێناوە، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان چوونە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی راگەیاندووە.

بڕیارە 28 ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لەنێوان هەردوو کاندیدی رکابەردا بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×