لە چەمچەماڵ گەنجێك بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا
  2023-05-22       588       

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی کێشەی نێوان دو خانەوادە بە دەسترێژی گولـلە لە نزیک پردی مامە ڕیشە لەسەر رێگای چەمچەماڵ-شۆڕش گەنجێك كوژرا.

ئاوێنە: رەمك رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ-شۆڕش بە دەسترێژی گوللـە گەنجێک کوژرا.

قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لە نزیک پردی مامە ڕیشە بووە و پێشتر لەنێوان خانەوەدای کوژراوەکەو خانەوادەیەکی دیکە کێشە و دەمەقاڵی هەبوە و هەر بەو هۆکارەش کوژراوە.

باسی لەوەشکرد، كێشەو ناكۆكی لەنێوان ئەو دو خانەوادەیەدا هەبوەو خەڵکی گوندێکی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیرن و ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی 22 ساڵە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×