دادگای تایبەتی هەمەدان سزای ساڵێك زیندانی بهسهر مامۆستایهكی ئاینیدا سهپاند لهگهڵ ههڵپهساردنی سزاكهی، ئهمهش دوای ئهوهی كه دهوترێت پشتیوانی له خۆپیشاندانهكانی ساڵی رابردووی رۆژههڵاتی كوردستان كردووه.
ئاوێنە: بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 21ی ئایاری 2023، مادیح کەرەمی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی هۆیە سەر بە شاری سنە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانیهەمەدان سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئهو مامۆستا ئاینییه دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگا و راگەیاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ئەم مامۆستا ئاینییه زستانی ساڵی رابردوو بانگی دادگای شاری شۆیشە کراوه و پێی راگەیەندرابوو کە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و پاڵپشتی لە خۆپیشاندان، تێکدانی ئاسایشی گشتی و تێکدانی بیروڕای گشتی لە دادگایی هەمەدان دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.