كەشناسی هەرێم: لەناوچە شاخاویەكان ئەگەری نمەباران هەیە
  2023-05-23       268       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچە سنورییەكان ئەگەری نمە بارانی هەیە، سبەینێش ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، خێرایی "با"ش زیاد دەكات.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاسمان كەمێك هەوری بەرز دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان دەگۆڕێت بۆهەوری مامناوەند، لەگەڵ بونی تۆزێكی كەم، هەروەها ناوچە سنورییەكان ئەگەری نمە بارانی هەیە، لەگەڵ هەندێ ناوچەی شاخاویی بەرزلە هەندێك كاتدا".

ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، خێرای با مامناوەند دەبێت (15-25) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا و بەئاڕاستەی با گۆڕاو دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  35 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 34پلەی سیلیزی
كەركوك   : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 34پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  34 پلەی سیلیزی
سۆران :  31 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×