سه‌ركرده‌یه‌كى دێرینى یه‌كێتى هۆشدارى ده‌دات له تێپه‌ڕینى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ڵێت" له‌هیچ شوێنێكى دنیا شتى وا ڕوینه‌داوه".
ئاوێنه: فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر كه‌سایه‌تى سیاسى و سه‌ركرده‌ى دێرینى یه‌كێتى به‌میدیاكانى نزیك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، له‌هیچ شوێنێكى دنیا ڕوینه‌داوه سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیارێك بدات، جێگره‌كه‌ى بڕیارى پێچه‌وانه بدات.
ناوبراو داواده‌كات، بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان تێنه‌په‌رێت و ده‌ڵێت" ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ده‌كێشێت".
له‌دۆخێكى شه‌ڕو ئاڵۆزىى په‌رله‌مانى كوردستاندا له‌نێوان هه‌ڵگرتن و به‌رده‌وامبونى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا فراكسیۆنى پارتى و كۆتاكان بڕیاریاندا به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و فراكسیۆنى یه‌كێتیش ده‌ڵێت" ئه‌و كاراكردنه‌وه‌یه نایاسایی بوو بۆیه كارى پێناكرێت".