جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا داوای لە دامەزراوە فەرمییەکان کردووە کار بە هیچ نوسراوێکی پەرلەمان نەکەن ئەگەر واژووی خودی خۆی لەسەر نەبێت.
ئاوێنه: لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە:" رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی دادوەری، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت کردووە؛ داوا دەکات کار بە هیچ نووسراوێکی پەرلەمانی نەکەن، ئەگەر واژۆی خودی سەرۆکی پەرلەمانی لەسەر نەبێت ".
رێواز فایەق لە نوسراوەکەیدا جەخت لەوە دەكاتەوە كە هیچ بڕیارێكی پەرلەمان نییە بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆیە كۆمسیۆن بۆی نییە بەبێ نوسراوی سەرۆكی پەرلەمان هیچ هەنگاوێک بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردن بنێت.