پلاسخارت هۆشداری دەدات لەبارەی ناكۆكییە نێوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان
  2023-05-24       575       

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، لەبارەی ناكۆكییە نێوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات لە نزیكترین كاتدا زەمینەیەكی هاوبەش بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە.

ئاوێنە: جێنین پلاسخارت، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، ناكۆكییە سیاسییە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان زۆر جێی نیگەرانین، جارێكی تر داوا لە سەرجەمە لایەنەكان دەكەین كاربكەن لەپێناو بەرژەوەندییەكانی سەرجەم خەڵك و لە نزیكترین كاتدا زەمینەیەكی هاوبەش بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق جەختی كردۆتەوە كە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی متمانەپێكراو لە كاتی خۆیدا، پێویستییەكی گرنگی دیموكراسییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×