ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، پێی وایە "كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه ته‌واو یاسایی بو." دەشڵێت"سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ئاماده‌نه‌بو حیساب ده‌كرێت، چونكه دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت."
ئاوێنە: ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند"كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه ته‌واو یاسایی بو، به‌وپێیه‌ی 24 كاتژمێر به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، فراكسیۆنی پارتی داوای كرد، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بخرێته به‌رنامه‌ی كار، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی كاره‌كانی له‌وباره‌یه‌وه ته‌واو كردبو."
وتیشی، "به‌پێی مادده‌ی 48 هه‌ر بابه‌تێكی گرنگ هه‌بێت، فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان ده‌توانن داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن، بیخاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بۆیه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك، جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان ده‌توانن به‌گوێره‌ی مادده‌ی 16 ئه‌و بڕگه‌یه بۆ به‌رنامه‌ی كار زیاد بكه‌ن."
له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی مادده‌ی 18، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی مادده 19و سكرتێری په‌رله‌مان به‌پێی مادده 20، ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاریكراوه‌و بۆ راڤه‌كردنی هه‌ریه‌ك له‌و سێ مادده‌یه‌ش پێویست ده‌كات، هه‌مو مادده‌كانی دیكه بخوێندرێنه‌وه‌و ئینجا له‌باره‌ی هه‌ر یه‌ك له‌و سێ مادده‌یه رونكردنه‌وه بدرێت."
ڤالا فه‌رید له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، باسی له‌وه‌كرد، "ئه‌گه‌ر هیچ ناكۆكییه‌ك له‌نێوان سه‌رۆك، جێگر‌و سكرتێری په‌رله‌مان نه‌بێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵگرتنی دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی پاساوه‌كان و هۆكاره‌كان بخاته‌ڕو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناكۆكی هه‌بو، به‌گوێره‌ی هه‌مو سیسته‌مه په‌رله‌مانییه‌كان و وه‌ك عورفی په‌رله‌مانی، زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌توانێت دانیشتن هه‌ڵبگرێت یان وه‌ك خۆی بیهێڵێته‌وه."
بەقسەی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان "له‌و حاڵه‌ته‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان رویدا، كه جێگری سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامی پێ دا، فه‌رزكردنی ئیراده‌ی خۆی نه‌بو، به‌ڵكو دایه ده‌ست زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران."
له‌باره‌ی ئیمزاكردنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان وتی، "سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ئاماده‌نه‌بو حیساب ده‌كرێت، چونكه دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت، بۆیه به‌پێی یاسا جێگره‌كه‌ی درێژه‌ی به دانیشتنه‌كه‌داو هه‌مو لێكه‌وته یاساییه‌كانی دواتریش له ئه‌رك و ئه‌ستۆی ئه‌ودا ده‌بن."
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئیمزاكردنی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌واو یاسایی و ئاساییه‌و له عورفی هه‌مو وڵاتان به‌و شێوه‌یەیە، كه ئه‌گه‌ر ناكۆكی له‌نێوان سه‌رۆك، جێگر‌و سكرتێری په‌رله‌مان هه‌بێت، زۆرینه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ پرس و بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌كان، كه هه‌ڵبژاردنیش یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره چاره‌نوسسازه‌كانی كوردستانەو چاوی هه‌مو دنیای له‌سه‌ره."