نرخی کارەبای مۆلیدە ڕاگەیەندرا
  2023-05-25       606       

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (سيتیەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (5)  ئایار دیاریکرد، کە بریتیە لە (283) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانی ناو شاری سلێمانی  ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستیەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بریتیە لە (283) دینار، لە کاتێکدا مانگی رابردوو (نیسان) نرخی کێلۆوات هاوەرێک بە (298) دینار بوو.

كارەبا سلێمانی، دەڵێت پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×