"لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر گێڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا"
  2023-05-25       746       
كۆبونەوەیەكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە

بەپێی قسەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر گێڕانەوەی پاشەكەوتی موچەو جێگیركردنی لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا داوە.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"هەر ئێستا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر پێشنیازەکەی نەوەی نوێ بە گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم."

هاوكات  هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هەمیشە لە خەمی خەڵک و هاوڵاتیانی هەرێمدایەو هەروەک چۆن بەڵێنیدابو کە پرسی بودجە و موچە و داکۆکیکردن لە قوتی هاوڵاتیان پێشینەی کارو ئەرکەکانی بێت لە بەغداو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ‎ئەمڕۆش یەکێتی ئەو بەڵێنەی بردەسەر و بابەتی (موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، مافی پارێزگاکانی هەرێمی لە بودجەی بەگەڕخستن و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەکان، هەروەها دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ هەڵەبجە، گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە) لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ -٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ جێگیركردوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×