مامۆستایەكی ئاینی لە شاری سنە سزای حەوت مانگ و (15) رۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئاوێنه: بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، مامۆستا (عەبدولجەبار لوتفی) كەسایەتی ئایینی و پێشنوێژی مزگەوتی ئەرشادی شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی و شێواندانی بیروڕای گشتی خەڵك سزای حەوت مانگ و (15) ڕۆژ بەندكردن و لێدانی (74) قامچی و لێسەندنەوەی جلوبەرگی ئاینی بەسەردا سەپێنرا.