به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (الصباح)ـی فه‌رمیی، له‌و 67 بڕگه‌یه‌ی ڕه‌شنوسی پرۆژه‌یاسای بودجه، ته‌نیا چه‌ند بڕگه‌یه‌كی وه‌كو گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕگه و ده‌ستكارییكردنی خشته‌كان ماوه كه پێویستی به كه‌متر له 24 سه‌عاته، كه ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت، یه‌كشه‌ممه‌ش پرۆژه‌یاساكه ده‌نێردرێته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
ئاوێنە: مه‌عین كازمی، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، ده‌ستكاریی پشكی هه‌رێم نه‌كراوه‌و هه‌ر به 12.67% هێڵراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتوه سیناریۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه".
به وته‌ی كازمی "عێراق پشكی 3.5 سێ ملیۆن و نیو به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی له ڕێككه‌وتنه‌كانی ئۆپیكدا بۆ ته‌رخان كراوه كه هه‌نارده‌ی بكات، له‌و بڕه 400 هه‌زار به‌رمیلی هه‌یه و سێ ملیۆن و سه‌د هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی دیكه‌ش له پارێزگاكانی دیكه‌وه هه‌نارده ده‌كرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌یكات نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه كه دادگای فیدراڵیی و لیژنه‌ی داوه‌ریی پاریسیش یه‌كلاییان كردۆته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتاری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌ش به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه: "ده‌توانرێت سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه) پرۆژه‌یاساكه ڕاده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكرێت، چونكه هێشتا هه‌ندێك بڕگه ماون وه‌كو گواستنه‌وه‌ی بڕگه‌كان و خشته‌كان و هه‌ندێك بڕگه‌ی دیكه كه ده‌بێت لیژنه‌ی دارایی ده‌نگیان له‌باره‌وه بدات".