عێراق پلەیەک کشایەوە لەو وڵاتانەی هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە
  2023-05-28       309       

بەپێی ماڵپەڕی جیهانیی global petrol prices، عێراق پلەیەک کشاوەتە دواوە لەناو ئەو وڵاتانەی کە کەمترین نرخی بەنزینیان هەیە لەناوخۆی وڵاتەکانی خۆیان.

ئاوێنە: بەپێی ریزبەندیی ماڵپەڕەکە، عێراق لە ریزبەندیی مانگی ئایاردا پلەیەک کشاوەتەوە و چووەتە پلەی 14یەم، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر عێراق لە ناو 170 وڵاتی جیهاندا لە پلەی 13یەمدا بووە بۆ هەرزانیی بەنزین.

بەپێی ریزبەندییەکە ڤەنزوێلا لە پلەی یەکەمدایە و هەرزانترین نرخی بەنزینی هەیە لە جیهاندا، ئێران پلەی دووەمە، لیبیا لە پلەی سێیەمدایە، دواتر ئەنگۆلا و جەزائیر و کوەیت بەدوای یەکدا دێن.

عێراق لە ماوەی مانگی ئازاردا پلەیەک چووە پێشەوە، بۆ هەرزانترین وڵاتی جیهان  لە نرخی بەنزینی ناوخۆدا، دوای ئەوەی نەیجیریا نرخی بەنزینی لە ناوخۆدا بەرزکردەوە، دواتر عێراق لە مانگی ئایاردا سێ پلە دابەزی.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×