2023-05-28   386     
رۆژی سێشەممە 14/6 یەکەم گەشتی حاجیان بەرێگەی ئاسمانیو رۆژی هەینیی داهاتوش 18/4بەرێگەی وشکانی گەشتی حاجیان بۆ سعودیه دەستپێدەکات.
ئاوێنه: ئهمڕۆ یەکشەممە، دەستەی باڵای حەجو عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی 30ی ئایار یەکەم گەشتی ئاسمانیی حاجیان لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی محەممەد بن عەبدولعەزیز لەشاری مەدینە دەستپێدەکات و هەموو ئامادەکارییەکانیش تەواو بون.
حاجیان بە رێگەی شەش فڕۆکەخانە (بەغدا، نەجەف، بەسرە، کەرکوک، هەولێرو سلێمانی) گەشت دەکەن کە رۆژانە پێنج گەشت دەبێت. یەکەم کاروانی حاجیانیش بەرێگەی وشکانی رۆژی هەینی 2ی حوزەیرانی داهاتو دەبێت. 671 پاسی گەشتیاریی نوێ ئامادە کراون بۆ گواستنەوەی حاجیان لەپارێزگاکانیان.