سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە لەم هەفتەیەدا دیاری بكرێت
  2023-05-29       327       

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات، پەلەبكات بۆ دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەداو داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكات ناكۆكییەكان تێپەڕێنن و كاربكەن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە.

ئاوێنە: عەتوان عەتوانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەدوای گفتوگۆكردنی بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی و ئامادەكردنی بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندی باڵای وڵاتدا بێت و گەرەنتی مافەكانی گەلی عێراق بكات، داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین پەلەبكەن لە دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لەم هەفتەیەدا.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وتوشیەتی، جەختكردنەوەمان لەسەر گرنگی پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە، لەپێناو دەستكردنە بە پلانەكانی گەشەپێدان و ژێرخانی ئابوری، بەردەوامبون لەسەر چاكسازیی ئابوری، سەرنج خستنە سەر ئەو پڕۆژانەی كە ئەولەویەتیان هەیە بەتایبەت لە كەرتی تەندروستی، نیشتەجێبون، خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان، پشتیوانیكردنی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت.

جەختیشی كردۆتەوە كە پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە گرنگییەكی زۆرو هەستیاری هەیە لە پەیوەست بە قوتی خەڵك و كاریگەرییە ئابوری و ئیداری و كۆمەڵایەتییەكەی، بۆیە داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەن ناكۆكییەكانیان تێپەڕێنن بە رۆحێكی نیشتمانییانە كاربكەن لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو دەستكەوتە كە پەسەندكردنی بودجەیە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×