سودانی بەڵێنێك بەوەزیری بازرگانی هەرێم دەدات
  2023-05-31       364       

محەمەد شیاع سودانی بەڵێنك بەوەزیری بازرگانی هەرێم دەدات و جەخت دەكاتەوە، نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق بکرێت.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کرد و چەند پرسێکی تایبەت وهاوبەشی نێوان بەغداد وهەرێمیان تاوتوێ کران.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، لەکۆبوونەوەکەدا، بابەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیان بەوردی تاوتوێ کران و هەروەها پرسی  هەناردەکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکالی و گارگەکانی هەرێم بۆناوچەکانی تری عێراق و دابینکردنی بەشە سوتەمەنی پێویست بۆ کارگەکانی کوردستان باس کران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی دا کە  بەدواداچون  بۆ بابەتەکان بکات و راشیگەیاند، كە نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق بکرێت.

باس لەوەشكراوە، وەزیری بازرگانی پیشەسازی هەرێم بەردەوام لەپەیوەندی و سەرداندان  لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفت و ئاسانکاری بۆهاوڵاتیان و بازرگانان و خاوەن گارگەکانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×