جەلال شێخ کەریم: مەلا بەختیار رێگر بو لەیەکگرتنەوەی گۆڕان‌و یەکێتی
  2023-06-02       1733       

جەلال شێخ کەریم، بریکاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەپشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت "مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی رێگر بو لەیەکگرتنەوەی گۆڕان‌و یەکێتی لەرابردوودا".

 

ئاوێنە:  جەلال شێخ کەریم  لەیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، وێنەیەکی ساڵی ٢٠١٦ی ساڵیادی یەکێتی نیشتمانی بڵاوکردەوەو نووسیویەتی "لەیادی ٤١ سالەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا لەپاركی هەواری شار".

 لەوێنەکەدا نەوشیروان مستەفا و چەند سەرکردەیەکی یەکێتی پێکەوە دەردەکەون کە دەستی یەکتریان بەرزکردوەتەوە.

جەلال شێخ کەریم لەوەڵامی سەرنجێک لەسەر وێنەکە نوسیویەتی "مەلا بەختیار رێگر بو لەوەی یەکێتی و گۆڕان یەکبگرنەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×