باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س سه‌رقاڵى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى دۆلارن به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى دراو له‌عێراق هه‌بوه.
ئاوێنه: ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا هۆكارى به‌رزبونه‌وه یان نزمبونه‌وه‌ى دۆلار نیه له‌عێراق به‌ڵكو هاوكارى حكومه‌تى عێراق و بانكى مه‌ركه‌زیه بۆئه‌وه‌ى رێگرى له‌بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نافه‌رمى دۆلار‌و سپیكردنه‌وه‌ى پاره بكات.
ووتیشى، عێراق له‌م ڕوه‌وه پێشكه‌وتنى باشى به‌خۆوه بینیوه ئێستا ئه‌وانه‌ى كه‌ل وپه‌ل هاورده ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواكارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌و شوێنه‌ى پاره‌كه‌ى بۆ ده‌چێت ئاشكرایه به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مانه كه‌سانێك هه‌ن كه به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته به‌كار ده‌هێنن بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى پاره و رێگرن له‌وه‌ى نرخى دۆلار بگاته‌وه ئه‌و نرخه فه‌رمیه‌ى كه بانكى ناوه‌ندىى دیارى كردوه.
رۆمانۆسكى باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌رتى بانكى له‌عێراق پێشكه‌وتنى باشى به‌خۆوه‌بینیوه‌و ئه‌مریكا هاوكارده‌بێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌م كه‌رته.
ئێستا هه‌ر 100 دۆلار له‌بازاڕه‌كانى عێراق به 15هه‌زار دینار زیاتر له‌و بڕه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت كه بانكى ناوه‌ندى بۆ ئاڵوگۆرى دراو دیارى كردوه‌و ئه‌مه‌ش به له‌ده‌ستدانى به‌هاى دینارى عێراقى له‌بازاڕه داراییه‌كان وێنا ده‌كرێت.