کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2023-06-07       254       

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان کەش بەگشتی هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت .

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک کات بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور .

پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بە یەک پلە بەرزدەبنەوە .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×