2019-07-23   1574     
بینیامین ناتانیاهۆ، مریه‌م ره‌جه‌وی
به‌وته‌ی دیپلۆماتکارێكی فه‌ره‌نسیی، مریه‌م ره‌جه‌وی سه‌رۆكی رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لقی ئێران سه‌ردانی ئیسرائیلی كردووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران‌و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته كۆبۆته‌وه.
ئاوێنه: میدیاكانی ئێران تویتێكی (پی یر کۆشار) دیپلۆماتكاری فه‌ره‌نسی-یان بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مریه‌م ره‌جه‌وی به‌نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیلی كردووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌بینیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیران‌و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل -موساد- كۆبۆته‌وه.
هاوكات ڕودی جولیانی، سه‌رۆکی شاره‌وانی پێشوی نیۆیۆرک‌و یه‌كێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانی دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌شاری تیرانای پایته‌ختی ئه‌لبانیا میوانی مه‌ریه‌م ڕه‌جه‌وی بووه‌و ڕۆڵی سه‌ره‌کیی له‌ڕێکخستنی ئه‌و سه‌ردانه‌دا بۆ ته‌لئه‌بیب هه‌بووه.
کۆشار ئاشکرای کردووه، ئه‌م سه‌ردانه به‌هه‌وڵی جولیانی‌و هه‌ماهه‌نگی (بواز ڕادکین) باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ئه‌لبانیا ئه‌نجامدراوه، له‌ئێستادا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان رێكخراوی موجاهیدنی خه‌لق ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل‌دا هه‌یه.
ئه‌و دیپلۆماتکاره فه‌ره‌نسییه له‌کۆتاییدا تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، سه‌ردانه‌که‌ی مه‌ریه‌م ڕه‌جه‌وی له‌تیرانا بۆ ته‌ل ئه‌بیب به‌بێ ئاگاداری پاریس ئه‌نجامدراوه، له‌کاتێکدا که مافی په‌نابه‌ریی له‌حکومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌یه.