یه‌ک شه‌ممه‌, 18 ی ئایار , 2025
لەمانگی تەمووزدا ٤٥ قاچاغچیی دراو لە عێراق دەستگیركراون
  2023-07-21       315       


هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەمانگی تەمموزدا ٤٥ قاچاخچیەتی دراویان لە هەر یەك لە پارێزگاكانی بەغدا، كەركوك، بەسرە و نەجەف دەستگیر كردووە، هەروەها دەست بەسەر دوو هەزار و ٥٠٠ ماستەر كارتدا گیراوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكانی لە  مانگی تەمموزدا بە مەبەستی  پووچەڵكردنەوەی قاچاخچێتی دراو چارەنووسی ئەو پارانەی دەستی بەسەردا گیراوە ئامارێكی نوێی بڵاو كردەوە.

عەمید حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكانی سەر بە وەزارەتی ناخۆ بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان توانیویەتی لەمانگی تەمموزدا ٤٥ قاچاخچێتی دراو لە هەر یەك لە پارێزگاكانی بەغدا، كەركوك، بەسرە و نەجەف دەستگیر كردووە، هەروەها دەستیان بەسەر دوو هەزار و ٥٠٠ كارتی ماستەر كارتدا گرتووە.

ئاماژەی بەوەش كراوە، ئەو كارتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق ڕێكاری یاسایییان لە بارەوە گیراوەتەبەر بۆ زانینی ئەو كەسانەی كە سودمەند دەبن لەو پارانە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو توانی گواستنەوەی هەموو ئەو پارە نایاسانە پووچەڵ بكاتەوە، هەروەها هەموو ئەو پارانە بۆ حكومەت گەڕێنراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیەكەیان تەنها لە نەجەف توانیویەتی ٢٣ تۆمەتبار دەستگیر بكات و دەست بەسەر هەزار و ٢٥٠ كارتی قاچاخدا بگرێت.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندبوو، هۆشداری دەدەنە ئەو كەسانەی زیاتر لە كارتێك بە مەبەستی كڕینی دۆلار بەكاردەهێنن، كە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×