جینین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق سه‌ردانی تارانی كرد‌و له‌گه‌ڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ئێرانییه‌كان، ئەمڕۆ یەکشەممە جینین هێنیس پلاسخارت گەیشتۆتە تاران و لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان کۆبۆتهوە، میدیاکانی ئێران باسیان لەوردەکاریو مه‌به‌ستی سەردانەکە نه‌كردووه، ته‌نها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه لەسەر چه‌ند پرسێكی جیاجیا گفتوگۆیان كردووه.
پلاسخارت لە1ی تشرینی دوومی ساڵی 2018وە وەکو نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق دەستبەکاربووە.