"حەمدی شەنگالی" لە پشكی هەرێم وەك جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ دەستبەكاربو
  2023-08-03       1019       
مەسرور بارزانی و حەمدی شەنگالی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "حەمدی شەنگالی" كە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە بۆ وەگرتنی پۆسی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، دیاریكرابو، دوای ڕەزامەندیی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پۆستەكە دەستبەکاربو.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا، وتی"بەپێی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ ڕواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادە بێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێز د.حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ـی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای ڕەزامەندیی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد سودانی، هەر بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەست بەکاربو."

فەرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، كە وێنەیەكی لەلایەن وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، دوێنێ 2ی 8ی 2023 دەرچوە.

حه‌مدى شەنگالى له‌ كابینه‌ى نۆیه‌مدا وه‌کو نێردەی تایبەتی سه‌رۆك وەزیرانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌ستبه‌كاربوه‌.

پێشتر بەڕێوبەری گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×