وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی: ئێمە وەک وەزارەت هیچ سکاڵاو داواکاریەکمان لەسەر شێروان شێروانی نەبوە
  2023-08-07       276       

کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەدو رونکردنەوەدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری کردوە، ئاماژە بەوە دەکات کە "سەبارەت بەکەیسی سزادراو (شێروان شێروانی) ئێمە وەک وەزارەت هیچ سکاڵاو داواکاریەکمان لەسەر ناوبراو نیەو نوسراویشمان نەکردوە بۆ جوڵاندنی سکاڵا لەدادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەدژی شێروان ئەمین نعو".

ئاوێنە: بەپێی دو رونکردنەوە کە لەدو بەرواری جیاوازدا لەلایەن کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاڕاستەی  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری کراوە، جەغت لەوە کراوەتەوە کە وەزارەتەکەیان هیچ نوسراوێکیان بەمەبەستی جوڵاندنی سکاڵا لەدژی شێروان شێروانی نەکردوە بۆ دادگا.

لەرونکردنەوەکەدا هاتوە  "سەبارەت بەبڕیاری دادگای تاوانی/٢ هەولێر ژمارە ١٥٢/ج/٢/٢٠٢٣ لە٢٠/٧/٢٠٢٣ تایبەت بەکەیسی سزادراو (شێروان ئەمین نعو)، کە کەتیایدا لەلاپەڕە (٣) ئاماژە بەنوسراوێک دەکات بەژمارە (٥٢٨) لە(٢١/٩/٢٠٢٣)، دەیداتە پاڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر کە هەستاون بەجوڵاندنی سکاڵا لەدادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەدژی شێروان ئەمین نعو، بە بەڕێزتان رادەگەیەنین ئەو نوسراوە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر نیە کە سەر بەوەزارەتمانە، بەڵکو نوسراوی فەرمانگەی داواکاری گشتی لەچاکسازی گەورانی هەولێرە ".

هەروەها لەرونکردنەوەکەدا هاتوە "داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە ئەو هەڵەیە چاک بکرێتەوەو ناوی ئەو لایەنە دیاری بکرێت کە نوسراوەکەی کردوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×